بەپەلە

توشبووانی نەخۆشی شەکرە دەبێت ئاگاداری خواردنی ئەم جۆرە میوانە بن

12:33 - 03/07/2019
تەندروستی

هەموو جۆرەکانی میوە بەهۆی بوونی توخمەکان و ڤیتامین و ریشاڵ  جەندین سودی بۆ جەستە هەیە بەڵام لەهەمان كاتدا بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەكرە دەبیت ئاگاداری چۆنێتی خواردنی بن.

پسپۆڕانی بواری پزیشكی رێنمایی دەدەنە تووشبوانی نەخۆشی شەكرە، لە چۆنێتی خواردنی میوە بەتایبەت ترێ و مانگۆ و ئەنەناس و گێلاس.

 بەپێی زانستە تەندروستییەکان، ترێ ماددەی دژە ئۆکسید تێیدا و دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و شەکری تێدایە، دەبێت تووشبوانی نەخۆشی شەکرە چەند دەنکێکی کەمی لێبخۆن.
مانگۆش  بەهۆی ئەوەی 30 گرام  لە کاربۆهیدرات و 26 گرام شەكری تێدایە دەبێت توشبوانی نەخۆشی شەکرە نیوەی بخۆن بۆ ئەوەی رێژەی شەکرەکەیان بەرزنەبێتەوە.
ئەنەناس و گێلاسیش بەهۆی بوونی ریشاڵەکان تیایاندا دەبێت تووشبوانی نەخۆشی شەکرە کەمی لێبخورێت.

6393 جار خوێندراوەتەوە