بەپەلە

دوای بڕیارەكەی ئۆپیك نرخی نەوت بەرزبووەوە

09:37 - 03/07/2019
ئابوری

پسپۆڕان پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەكەن

 

دوابەدوای بڕیارەكەی ئۆپیك، بەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت بەرزبوەوەو پسپۆڕانیش پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەی دەكەن.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 34 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە 65 دۆلارو 40 سەنت، كە پێشتر 64 دۆلارو 66 سەنت بوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش 18 سەنت بەرزبوەوەو گەیشتە 59 دۆلارو 27 سەنت.

ئامانج لە بڕیارەكەی  گێڕانەوەی هاوسەنگییە بۆ نرخی نەوت، پسپۆڕانیش پێشبینی دەكەن، نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە، چونكە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵەوە خواست لەسەر كڕینی نەوت زیاتر دەبێت.

313 جار خوێندراوەتەوە