عێراق؛ لەمانگی حوزەیراندا 105 ملیۆن و 603 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە

06:55 - 02/07/2019
ئابوری

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی حوزەیراندا 6ملیار و 397ملیۆن دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی حوزەیراندا، زیاتر لە 105 ملیۆن 603 هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە، داهاتەكەشی نزیكەی شەش ملیارو 400 ملیۆن دۆلار بووە.


لەراگەیەندراوێكدا، وەزارەتی نەوتی عێراق، بڵاویكردەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا، 105 ملیۆن و 603 هەزار بەرمیل نەوتی خاویان هەناردەكردوە، داهاتەكەشی، 6 ملیارو 397 ملیۆن دۆلار بووە، هەر بەرمیلێكیش بە نرخی تێكڕای 60 دۆلارو 57 سەنت فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەمانگی حوزەیراندا سێ ملیۆن و 162 هەزار بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی كەركوك رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە و  735 هەزاربەرمیلیش لە كێڵگەی نەوتی گەیارەوە هەناردەكراوە.

عێراق، دوەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێكخراوی ئۆپیكدا، رۆژانە نزیكەی 4ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

250 جار خوێندراوەتەوە