هونەرمەندێکی ناسراوی میسری کۆچی دواییکرد

02:36 - 01/07/2019
هەمەڕەنگ

 هونەرمەندێکی دیاری میسری بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

هونەرمەندی بەناوبانگی میسری عیزەت ئەبو عوف پاش ململانێی لەگەڵ نەخۆشیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی قاهیرە لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بوونی ئازار لە دڵ و جگەریدا ماوەی مانگێکە لە نەخۆشخانەیە بۆ وەرگتنی چارەسەر و بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد.

 

عیزەت ئەبو عوف لەساڵێ 1948 لە قاهیرە لەدایک بوەو دایکی ئەفسەر بوە لە سوپای میسر، خاوەنی دوو منداڵە و بەشداری چەندین فیلم و دراماو شانۆ کردوەو زۆرترین هەواداری هەبوە.

 

2303 جار خوێندراوەتەوە