له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێی ده‌ڵێن خوێی ژه‌هراوی بڵاوبۆته‌وه‌ - ڤیدیۆ

04:25 - 09/06/2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌دی ده‌كرێت، دیارده‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه‌ و بۆته‌ جێگای مشتومڕی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاتێك كه‌سێك له‌ پارێزگای دهۆك ده‌یه‌وێت خوێ بكات به‌ قاشێك لیمۆوه‌، ده‌بینێت ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.

 

له‌ ڤیدیۆكه‌دا دیاره‌ كه‌ له‌چه‌ند جێگایه‌كدا كه‌ خوێ ده‌كرێت به‌ شتێكی ترشه‌وه‌، راسته‌وخۆ ئه‌و جێگایه‌ ره‌شهه‌ڵده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام كاتێك خوێیه‌كی دیكه‌ی ئاسایی پێوه‌ ده‌كرێت و ئاوی لیمیۆ ده‌كرێت به‌سه‌ر خوێ ئاساییه‌كه‌دا، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ریدا رونادات.

 

ئه‌گه‌رچی هێشتا هیچ لایه‌نێكی به‌رپرس به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ خوێیه‌ له‌ وڵاتی توركیاوه‌ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه‌، به‌ڵام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و جۆره‌ خوێیه‌ به‌ "خوێی ژه‌هراوی" ده‌ناسێنن.

ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینه‌:

26951 جار خوێندراوەتەوە