بەپەلە

بەم رێگایە واز لە جگەرە کێشان بهێنە

07:15 - 29/06/2019
تەندروستی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێکی لەسەر مەترسییەکانی جگەرە کێشان بڵاوکردەوە.

رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەدا روونیدەکاتەوە کە ساڵانە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان بەهۆی جگەرە کێشانەوە گیانلەدەستدەدەن، بەڵام بۆ واز هێنان لێی، دەتوانرێت شەربەتی سروشتی لیمۆ بخورێت.

هەر لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە بۆ رزگاربوون لەم گرفتە، دەتوانرێت کاتێک ئارەزووی جگەرە کێشانت کرد، شەربەتی لیمۆی سروشتی بخۆرەوە، تامەوەیەک بەردەوام بە و بەمشێوەیە رزگارت دەبێت.

لەکاتێکدا دەبێت بەبەردەوامی راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدەیت و سیستمێکی خۆراکی رێکت هەبێت بۆ گێڕانەوەی کەمی ڤیتامین و ئاسن، کە بەهۆی جگەرە کیشانەوە لەدەستتداوە.

هەروەها دوورکەوتنەوە لە قاوە خواردنەوە، چونکە ماددەی کافاین وات لێدەکات زیاتر ئارەزووی جگەرە کێشانت هەبێت.


جگەرە کێشان مرۆڤ توشی چەند نەخۆشییەک دەکات، لەوانە توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و سی و جەڵتەی دڵ و مێشک، لەکاتێکدا فشاری خوێن بەرزدەکاتەوەو کۆئەندامی هەرس توشی گرفت دەکات .

هەروەها بۆ هاوسەران ئاەرزووی سێکس ناهێڵێت و کاریگەری دەکاتە سەر ئاستی بینین و کارو فرمانەکانی گورچیلە لاواز دەکات.


5424 جار خوێندراوەتەوە