بەڤیدیۆ...هەورە بروسکە ئاگری لە درەختێک بەردا

04:45 - 29/06/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

 گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە کە تێیدا بەهۆی هەورە بروسکەوە، درەختێک دەسوتێت و گڕدەگرێت.

رووداوە سروشتییەکە لە ویلایەتی ئۆریگۆنی سەر بە رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تۆمارکراوەو زۆرترین بینەری هەبوەو بە حاڵەتێکی مەترسیدار بۆ سەر ناوچەکە ناودەبەن.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە شەپۆلێکی رەشەباو باران رووی لەناوچەی ئۆریگۆن کردوەو بەهۆی هەورە بروسکەوە، درەختێکی زۆر بەرز دەسوتێت و گڕدەگرێت.

لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، لە ویلایەتی ماساشوستش بەهەمان شێوە بەهۆی هەورەبروسکەوە،  درەختێک گڕی گرت و سوتا،پاشان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کوژاندانیەوەو کۆنتڕۆڵیان کرد.



1053 جار خوێندراوەتەوە