50 بوك‌و زاوا پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕن

07:58 - 28/06/2019
هەمەڕەنگ

لە سوپرایزێكی جیاوازدا، 50 بوك‌و زاوا پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕن‌و خەرجیی ئاهەنگەكە، ئارایشتگایەك دەیگرێتە ئەستۆ.

 ئاهەنگەكە دەكرێتە گەشتێكی سەیران‌و بەبێ ئەوەی كەسوكاری هیچ لایەكیان ئامادەبن ئەو رۆژە كرایە رۆژی هاوسەرگیریی بۆیان.

بەیانی ئەمڕۆ، هەموو ئەو بوك و زاوایانەی بە خواستی خۆیان‌و لەسەر بانگهێشتی ئارایشتگەیەك هاتبوون، لەبەردەم ئارایشتگاكە ئامادە بوون بۆ گەشتی ئەو رۆژەیان و خواردن ‌و ئاهەنگگێڕان ‌و تەواوی ئەوەی بۆ ڕۆژی بوكێنی پێویست بوو، لەگەشتەکە بۆیان دابین كرابوو، بەڵام بەبێ كەسوكاریان.

 

50 بوک و زاوا پێکەوە رۆژێکی خۆشیان بەسەربرد و دڵخۆشبوون و هیوای داهاتوویەکی باشیان بۆ یەکتر خواست.



1143 جار خوێندراوەتەوە