بەپەلە

مەترسییەکی دیکەی پیسبوونی هەوا بۆ مرۆڤ ئاشكرا دەبێت

04:04 - 28/06/2019
تەندروستی

بەپێی نوێترین ئەنجامی توێژینەوە، پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

 

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی ئیسپانی دەریدەخات، پیسبوونی هەوا فشاری خوێن لە ژناندا بەڕێژەی 83٪  لە پیاوانیشدا 57٪ بەرزدەکاتەوە.

 

توێژەران رایدەگەیەنن کە توێژینەوەکەیان لە شاری حەیدەر ئابادی سەر بە هند لەسەر 5531 کەس کە تەمەنیان 28 ساڵان بوە، ئەنجامداوە.

 

روونیشدەکەنەوە کە بۆ ماوەیەک چاودێری جۆری ئەو خواردنەی کە دەیخۆن ، دیاریکردنی ئاستی پیسبوونی هەوا لە ناوچە دەکەن.

 

لەئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پیسبوونی هەوا رێژەی فشاری خوێن بەرزبۆتەوە، سەرباری ئەوەی بۆتەهۆی زیادبوونی هەوکردن و قەلەقی و بێزاری و سەرئێشە.

 

توێژینەوەکانی پێشوو دەریخستبوو کە پیسبوونی هەوا بۆتە توشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.

 

پیسبوونی هەوا لە تێکەڵبوونی چەند ماددەیەکی زیانبەخشە لەگەڵ هەوا، کە هەندێک جار مرۆڤ خۆی بەرپرسیارە، ئەویش بە پاک رانەگرتنی ژینگەو زۆربوونی کارگەکان هتد...

714 جار خوێندراوەتەوە