لە24 كاتژمێری رابردوودا كوەیت و عێراق گەرمترین ناوچەی جیهان بوون

03:59 - 27/06/2019
عێراق

بەپێی راپۆرتی دامەزراوەیەكی كەشناسی ئەمریكا، لە 24 كاتژمێری رابردودا كوەیت و عێراق گەرمترین ناوچەی جیهان بوون.

وێستگەی بلاسێرفڵی ئەمریكی لەولایەتی كالیفۆرنیا، لە خشتەیەكدا ناوی  10 گەرمترین ناوچەی جیهانی لە 24 كاتژمێری رابردودا بڵاو كردەوە، بەپێی ئەو خشتیە لە 24 كاتژمێری رابردوودا شاری مەترەبەی كوەیت گەرمترین ناوچەی جیهان بووە و پلەی گەرماتێیدا 50 پۆینت 6 پلە بووە.

بەپێی راپۆرتی ئەو ناوەندە كەشناسیەی ئەمریكا، چەند ناوچەیەكی دیكەی كوەیت ریزبەندی دووەم  وسێیەم وچوارەم گەرمترین ناوچەی جیهانیان گرتووە و  پلەی گەرما تێیاندا  49 پلەی سەدی بووە.

هەر بەپێی ئەو راپۆرتە، ناوچەی فرۆكەخانەی بەسرە لە باشوری عێراق  پێنجەم گەرمترین شوێنی جیهان بووە پلەی گەرما تێیدا 49 پۆینت 4 پلە بووەـ 

قەزای خانەقینی سەربە پارێزگای دیالەش پلەی گەرما تێیدا گەیشتووەتە 49 پۆینت 2 پلەی سەدی و  وەك نۆیەم گەرمترین ناوچەی جیهان ئاماژەی بۆكراوە.    

1522 جار خوێندراوەتەوە