توێژینەوەیەک سودێکی بنێشت دەخاتەروو

10:25 - 09/06/2018
تەندروستی

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی واسیدای یابانی ، بنێشت جوین لەکاتی رۆشتندا دەبێتە هۆی سوتانی بڕێکی زۆر لە گەرمۆکەکانی لەش.

 

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی رایدەگەیەنێت، بنێشت جوین لەکاتی رۆشتندا لێدانەکانی دڵ زیاد دەکات و بەمەش گەرمۆکەکانی (کالۆری) لەش زیاتر دەسوتێت و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش . 

 

توێژەران دەڵێن، توێژینەوەکە لەسەر 46 کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 69 ساڵانە و داوایان لێکراوە رۆژانە بۆ ماوەی 15 خولەک لەکاتی رۆشتندا بنێشت بجون.

 

دوای ماوەیەک لە چاودێریکردنی بەشداربوان دەرکەوت، بنێشت جوین لەکاتی رۆشتندا ئەگەر کەسەکە لەهەر تەمەنێکدا بێت، لێدانەکانی دڵی زیاد دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات و دەبێتە سوتانی بڕێکی زۆر لە گەرمۆکەی لەش کە بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش.

2319 جار خوێندراوەتەوە