بەپەلە

مەترسییەکی دیکەی کارکردن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی درێژ ئاشكرادەبێت

11:27 - 25/06/2019
تەندروستی

رێکخراوی تەندروستی دڵ لەشاری دالاسی تەکساس ئاشكرایدەکات، 10 ساڵ کارکردن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی درێژ، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات.
  
لەبەرامبەر ئەمەدا توێژەرانی  فەرەنساش توێژینەوەکەیان لەسەر 143 هەزار فەرمانبەر ئەنجامدا کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 69 ساڵان و ماوەی 10 ساڵە بەبەردەوامی بۆ چەند کاتژمێرێکی درێژ کاریان کردوە.

 

لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتوە، ئەوانەی بە بەردەوامی بۆ چەند کاتژمێرێک کاریان کردوە لە ٪45 - 50 ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە وەک لەوانەی کاتژمێری کەمتر کاردەکەن.

ساڵی رابردوو ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریخستبوو ئەو کەسانەی کە هەفتەیەکدا 45 کاتژمێر کاردەکەن، مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی شەکرە هەیە.

هۆکاری توشبوون بەم حاڵەتە، تەقین یاخود گیرانی بۆرییەکی خوێنە و وەستانی سوڕی خوێنە لە مێشکدا، کە بەهۆی بەرزیی فشاری خوێن و زۆربوونی رێژەی كۆلیستڕۆڵی خوێنە، هەروەها شەكرە و قەڵەوی هۆکاری سەرەکین بۆ تەقینی بۆرییەکانی خوێن لە مێشکدا.


882 جار خوێندراوەتەوە