فەیسبوک مەترسیی جۆرێکی مۆبایل ئاشكرادەکات

09:24 - 09/06/2018
زانستی

هواوی کە سێیەم گەورە وەبەرهێنەری مۆبایلە لە جیهاندا بەتۆمەتی بردنی داتاو زانیاری و سیخوڕیکردن ، لەژێر چاودێری دەزگای هەواڵگری ئەمریکادایە .

 

کۆمپانیای فەیسبوک روونیدەکاتەوە، لەنێوان 60 کۆمپانیا لەسەر ئاستی جیهان، گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای هواوی و گرووپی لینوفو بۆ دروستکردنی ئامێری کۆمپیوتەرو کۆمپانیای ئوبو و تیسی ئاک کورب بۆ مۆبایل واژۆ دەکات لەسەر بنەمای ئەوەی مافی گەشتنیان هەیە بە داتاو زانیاری بەکارهێنەران و خستنە رووی خزمەتگوزاری.

 

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راپۆرتێک لەبارەی وردەکاری واژۆکردنی گرێبەستەکە بڵاودەکاتەوە، بەمەش ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژە بە بوونی مەترسی بۆ سەر ئەمنی ناوچەکەو  بردنی داتاو زانیارییەکانی بەکارهێنەران لە فەیسبوکدا دەکەن و هواوی دەخەنە ژێر چاودرێری وردەوە.

 

لەبەرامبەریدا کۆمپانیای فەیسبوک رەتیدەکاتەوە کە پەیوەندی هەبێت بە بردنی داتاو زانیاری بەکارهێنەرانی و ئاشكرایدەکات، کۆمپانیای جۆری مۆبایلی هواوی و سێ کۆمپانیای دیکە  مافی بردنی داتاو زانیاری بەکارهێنەرانی هەیە لەرووی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەوە نەک زانیاری کەسی.

 

کۆمپانیای فەیسبووک شەوی رابردوو رایگەیاند، لەم هەفتەدا رێککەوتنی لەگەڵ هواوی کۆتای پێدەهێنێت و لە ئێستادا کۆمپانیای هواوی لەژێر چاودرێری وردی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادایە .

 

3000 جار خوێندراوەتەوە