به‌ڤیدیۆ...یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌لاماری ئافره‌تێک ده‌دات

04:41 - 22/06/2019
هەمەڕەنگ

لە ئێوارە خوانێکدا لە شاری لەندەن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەلاماری ژنە چالاکوانێکیدا و لەو شوێنە کردیە دەرەوە، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی دوربخرێته‌وه‌.

 لە ئێوارە خوانێکدا کە چەند بەرپرسێک تێیدا بەشداربوون، لەوانە وەزیری دارایی، تێیدا مارک فیڵد، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەناکاو لەسەر مێزی خوانەکە هەڵدەسێت و پەلاماری ژنە چالاکوانێک دەدات و قۆڵی دەگرێت و لەو شوێنە دەیکاتە دەرەوە، بەبێ ئەوەی رێگری لێبکرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆشاكی سوری له‌به‌ردایه‌ و به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌ربڵاو دژی حكومه‌تی به‌ریتانیا كه‌ سیاسه‌تێكی خراپ دژی ژینگه‌ به‌كارده‌هێنێت.

لەسەر ئەنجامدانی ئەم رەفتارە نەشیاوەی مارک فیڵد، کە بەرامبەر ژنە چالاکوانەکە ئەنجامیداوە، تێریزا مای سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا بڕیاریدا، مارک لە کارەکەی دوربخاتەوە.

ماڵپەڕی ITV گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوەو تێیدا دەرکەوتوە کاتێک ژنە چالاکوانێک بە پشت مارک فیڵدا دەڕوات، مارک لەسەر کورسە هەڵدەسێتەوەو پەلاماری دەدات و قۆڵی دەگرێت دەیکاتە دەرەوە.

ژنەکە یەکێکە لەو چالاکوانانەی رێگریان لە وەزیری دارایی کرد لە ئاهەنگێکی ساڵانە قسە بکات کە لە بینای مانشن هاوس لە لەندەن سازکرا، هەر لەوێدا چالاکوانان بڵندگۆیان بەکار هێنا و هوتافیان لە دژی کێشا، بە جلی سورەوە، وەک رەمزێک بۆ رەتکردنەوەی پێشێڵکارییەکانی دژی ژینگەپارێزی.

وەک لەگرتەکەدا دەردەکەوێت، ئامادەبوانی خوانەکە هیچ کەسێکیان هەڵوێستی نەنواندوە بۆ ئەوەی رێگری لەو کارە بکەن، ئەمەش کاردانەوەی بەدوایخۆیدا هێنا.

 

 

 

13853 جار خوێندراوەتەوە