ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات بۆ گواستنەوەی سەدان پسپۆڕی سەربازیی لە عێراق

09:33 - 22/06/2019
عێراق

ئەمریكا 400 كارمەند‌و پسپۆڕی سەربازی لە بنكەی سەربازیی بەلەد لە عێراق دەگوازێتەوە
ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات بۆ گواستنەوەی سەدان كارمەندو پسپۆڕی سەربازی خۆی لە بنكەی بەلەد لە عێراق...

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەكی ئەمنییەوە بڵاوی كردوەتەوە: بە هۆكاری بوونی هەڕەشەی ئەمنی، ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات بۆ گواستنەوەی سەدان كارمەندو پسپۆڕی سەربازیی خانەنشین لە بنكەی سەربازی بەلەد لە باكوری شاری بەغدا. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردوە: گواستنەوەی كارمەندەكان، بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت.

كارمەندەكان كە ژمارەیان 400 كەسەو كار بۆ كۆمپانیاكانی لك هید مارتن و سالیبۆرت گڵۆباڵ دەكەن، كاریان ڕاهێنانی سەربازییە لە بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە شاری سامەڕا. ئەگەرچی تائێستا ئاشكرا نییە، ئەمریكا ئەو كارمەندو پسپۆڕە سەربازییانە بۆ كوێ دەگوێزێتەوە، بەڵام پێدەچێت بە هۆكاری ئەو هێرشە موشەكییانە بێت كە بەم دواییانە چەندجارێك كرانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداو بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەنزیك شاری موسڵ و باكوری بەغدا...

1562 جار خوێندراوەتەوە