بەپەلە

گرنگیدان بە خواردنی ماست پیاوان لەم نەخۆشییە مەترسیدارە دەپارێزێت

03:21 - 21/06/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی ئاشكرایدەکات، خواردنی ماست دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

 

توێژەران لە کۆلێژی پزیشكی زانکۆی واشنگتۆن رایدەگەیەنن، ئەگەر پیاوان گرنگی بە خواردنی ماست بدەن، لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بەدوور دەبن.

 

توێژەرێکیش دەڵێت، خواردنی ماست لە ٪20 مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە کەمدەکاتەوە.

شێرپەنجەی ریخۆڵە نەخۆشییەکی باوەو زۆرێک پێوەی دەنالێنێت و هۆکارەکانی توشبوون بەم حاڵەتە دەگەڕێتەوە خواردنی گۆشتی سوور و برژاوەکان، جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان.

 

هەروەها قەڵەوی و جوڵەنەکردن هۆکارێکی دیکەن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە.

3566 جار خوێندراوەتەوە