بەپەلە

دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری رزگاركردنی عێراق خراپترین بڕیارە لە مێژووی ئەمریكادا

09:10 - 19/06/2019
عێراق

سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: بڕیاری رزگاركردنی عێراق لە ساڵی 2003دا، خراپترین بڕیارە لە مێژوی حكومەتی ئەمریكادا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی، ئەمریكی رایگەیاند: عێراق لە پشت هێرشەكانی 11 ئەیلولی ساڵی 2001ەوە نەبوو كە كرایە سەر ئەمریكا.

راشیگەیاند: هەمووان دەزانن كێ بەرپرسی ئەو هێرشانە بوو، بۆیە بڕیاری ناردنی هێز بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێكردنی پڕۆسەی رزگاركردنی عێراق، خراپترین بڕیاربوە لە مێژووی ئەمریكادا، بڕیارەكەش لەو كاتەدا هیچ بەهانەیەكی نەبوو.

یەكەم جار نییە دۆناڵد، ترەمپ، رەخنە لە بڕیاری ئیدارەكەی جۆرج بۆش، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا دەگرێت سەبارەت بە پڕۆسەی رزگاركردنی عێراق،لە ساڵی 2017شدا، كاتێك هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق شەڕی داعشیان دەكرد، رایگەیاند: بڕیاری رزگاركردنی عێراق خراپترین بڕیاری كۆشكی سپی بوە لەمێژوودا.

3764 جار خوێندراوەتەوە