بەسرە؛ موشەكێك ئاراستەی بارەگای كۆمپانیای ئیكسۆن موبیل كرا

08:51 - 19/06/2019
ئابوری

كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل 20 كارمەندی بیانی لە بەسرە دەكشێنێتەوە
موسڵ؛ شەوی ڕابردوو دوو موشەك ئاراستەی سەربازگەیەكی ئەمریكا كران


بەهۆی ئاراستەكردنی موشەكێك بۆ بارەگاكەیان لە بەسرە، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، بیست كارمەندی بیانی لە و شارە، دەكشێنێتەوە.


كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لە راگەیەنراوێكدا، رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆِ، موشەكێك ئاراستەی بارەگای كۆمپانیاكەیان كراوە لە شاری بەسرە‌و بەو هۆیەوە سێ كارمەندیان بریندار بوون. ئاماژەی بەوەش كردوە: بۆ پاراستنی گیانی كارمەندەكانیان، بڕیاریداوە، 20 كارمەندی بیانی لە بەسرە بكشێنێتەوە.

هاوكات، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، لە شاری موسڵ، دوو موشەك، ئاراستەی ئەو سەربازگەیە كران، كە ئەمریكیەكان تێیدا نیشتەجێن، بەڵام موشەكەكە بەر شوێنێكی چۆڵ كەوتوەو زیانی گیانی و مادیی نەبوە.

لە بەیاننامەیەكیشدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: بە توندی رووبەڕووی ئەو كەسانە دەبنەوە كە ئاسایش و ئارامیی عێراق دەكەنە ئامانج.

213 جار خوێندراوەتەوە