بەپەلە

هەرێمی كوردستان؛ سكاڵاكانی توندوتیژیی سێكسی روویان لە زیادبوون كردوە

08:50 - 19/06/2019
کوردستان

ڕۆژی 19ی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی سێكسییە
هەرێم؛ لە 2014 دا شەش هەزار و 417 ژن و پیاوی ئێزدی لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون
هەرێم؛ لە 2014 هەزار و 20 كچی منداڵی ئێزدی لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون و دەستدرێژییان كراوەتەسەر

ژنە ڕزگاربوویەكی ئێزدیی دەستی داعش, ئاماژە بەوە دەكات, پاش ئەوەی لە 2014 لەلایەن ئەو چەكدارانەوە ڕفێندراوە، هەشت جار لەلایەن ئەو چەكدارانەوە كڕین و فرۆشتنی پێوە كراوە و دەستدرێژیی كراوەتە سەر.


ئامارێكی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانیش لە هەرێم دەریدەخات, لەسەرەتای هاتنی داعش بۆ شنگال, شەش هەزار و 417 ژن و كچی ئێزدی ڕفێندراون‌و تا ئیستا هەزار و 344 ژن و كچیان چارەنووسیان نادیارە, لەوانەش كە ڕفیندرابوون، هەزار و 20 كەسیان كچی منداڵ بون و ڕزگار كراون.


رۆژی 19 ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك رۆژی نەهێشتن و روبەروبونەوەی توندوتیژی سێكسیە.

لەكاتێكدا جیهان یادی ئەم رۆژە دەكاتەوە، هێشتا یەك هەزار و 344 ژن و كچی ئێزیدی لەدەستی داعشدا ماون.

لەیلا تەعلوو یەكێكە لەو ژنە ئێزیدییانەی كەلەساڵی 2014ەوە كەوتوەتە دەست داعش , وەك خۆی دەلێت هەشت جار لەنێوان چەكدارانی داعشدا كرین و فرۆشتنی پێوە كراوە، دواجاریش لەبەرامبەر 30 هەزار دۆلار لەدەستی داعش رزگاركرا...

بەپێی ئامارەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هەرێمی كوردستان، داعش لەسەرەتای هاتنیەوە 6 هەزار و 417 ژن و پیاوی ئێزیدی رفاندوە، كە لەو ژمارەیە 3 هەزار و 548 یان ژن و كچ بون، كە تاوەكو ئێستا تەنها هەزار و 184 یان ئازادكراون و هەزار و 344 ژن و كچەكەی تر چارەنوسیان نادیارە.

بەپێی دواین ئامارەكانی بەرێوبەرایەتی كاروباری ئێزیدییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف ژمارەی ئێزیدییەكان لەعێراق 550 هەزار كەسە كەلەو رێژەیە 360هەزار كەسیان ئاوارەبون و هەزار و 293 كەسیشیان لەدوای ساڵێ‌ 2014 وە كوژراون و زیاتر لە 6 هەزار و 417 كەسیشیان لە پیاو و ژن و كچ لەلایەن داعشەوە رفێنراون. 

340 جار خوێندراوەتەوە