بەپەلە

دۆناڵد ترەمپ مارك ئیسپەری راسپارد بۆ وەزیری بەرگریی بەوەكالەت

05:04 - 19/06/2019
جیهان

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پاتریك شانهان، سەرۆكی ئەمریكا، وەزیری سوپای وڵاتەكەی راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی بەرگریی بەوەكالەت..

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دوای ئەوەی پاتریك شان هان، وەزیری بەرگری بەوەكالەت، داوای كرد، پرۆسەی پەسەندكردنی وەكو وەزیری بەرگریی رابگیرێت و داوای لێبوردنی كرد لە پۆستەكەی بەردەوام بێت، بەهۆی ئەوەی دەیەوێت لەگەڵ خێزانەكەی كاتی زیاتر بەسەر ببات، مارك ئێسپەری، وەكو وەزیری بەرگریی بەوەكالەت، دەستنیشان كردوە.

مارك ئێسپەر، ماوەی چەند ساڵێكە، وەزیری سوپای ئەمریكایەو بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەئەندازیاری سەربازیی هەیەو ماستەرو دكتۆرای لە بەڕێوەبردن، بەدەستهێناوە.

پێشتریش میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، ئەگەر گۆنگرێسی ئەمریكا، پاتریك شان هان، پەسەند نەكات بۆ وەزیری بەرگری، ئەوا ترەمپ، وەزارەتی بەرگری دەستپێرێت بە مارك ئێسپەر.

مارك ئێسپەر كێیە؟

 
* مارك ئێسپەر ساڵی 1964 لەدایك بوە.
* ساڵی 1986 بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاریی بەدەستهێناوە.
* ساڵی 1995 ماستەری لە كارگێڕی گشتی لە زانكۆی هارڤارد بەدەستهێناوە.
* ساڵی 2008 دكتۆرای لە زانستی سیاسی لە زانكۆی جۆرج واشنتۆن وەرگرتوە.
* تێزی دكتۆراكەی بەناوی ڕۆڵی كۆنگرێسە لەگەشەپێدانی توانای ئەتۆمی ئەمریكا.
* ساڵی 1990 -1991 لە جەنگی دوەمی كەنداو بەشداری كردوە.
* لەكۆنگرێس چەندین پۆستی سەربازی پێدراوە.
* ساڵی 2002 لە ئیدارەی جۆرج بۆشی كوڕ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بوە.
* بەرپرسی پرۆژەی نەهێشتنی چەكی ئەتۆمی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بوە.
* بەرلەوەی ترەمپ ناوی ئێسپەر بهێنێت وەك وەزیری بەرگریی وتی ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئێران دەگرنەبەر.
* ئێسپەر بە دوژمنی بڵاوبونەوەی چەكی ئەتۆمی ناسراوە.
* هەڵبژاردنی ئێسپەر وەك وەزیری بەرگریی یەپامێكە بۆ ئێران.

1937 جار خوێندراوەتەوە