بەپەلە

نەتەوە یەكگرتوەكان: لەساڵی ڕابردودا ژمارەی كۆچبەران و ئاوارە گەیشتۆتە زیاتر لە 70 ملیۆن كەس

01:25 - 19/06/2019
جیهان

نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشكرایدەكات، لە ساڵی ڕابردودا ژمارەی كۆچبەر و ئاوارە لە جیهاندا گەیشتۆتە زیاتر لە 70 ملیۆن كەس كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە.

فیلیپۆ گراندی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای كۆچبەرانی سەر بەڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێف ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردو ژمارەی كۆچبەرو ئاوارە لەسەر ئاستی جیهان 70 ملیۆن و 800 هەزار كەستی تێپەڕاندوە، بەڵام ئەم  ژمارەیە ژمارەی ڕاستی هەمو ئەو كەسانە نییە كە ئاوارەبون و ماڵی حاڵی خۆیان جێهێشتوە، بەتایبەت ئاوارەكانی ڤەنزوێلا بەتەواوەتی تۆمارنەكراون.

دەشڵێت:لە ئەسیوبیا بەهۆی ململانێی ڕەگەزییەوە ژمارەی ئاوارەبون زیادی كردووە.

بەرزبونەوەی ژمارەی كۆچبەران و ئاوارە لەساڵی 2018 دا لەكاتێكدایە كە ساڵی2017 ئەو ژمارەیە 68 ملیۆن و 500 هەزار كەس بووە.

154 جار خوێندراوەتەوە