بەپەلە

ئێران؛ ئەو دوو مانگەی بۆ پابەندبوونی وڵاتانی ئەوروپا دیاریكرابوو درێژ ناكرێتەوە

12:24 - 19/06/2019
جیهان

كەمالوەندی:كشانەوە لەڕێكەوتنەكە هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێ دەكرێت 

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایدەگەیێنێت، ئەو دوو مانگەی، كە بۆ پابەندبوون بە رێككەوتنەكەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا دیاریان كردبوو درێژناكەنەوە. 

ئاژانسی هەواڵی میهر لە زاری بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران بڵاوی كردووەتەوە، وڵاتەكەی ماوەی ئەو دوو مانگەی، كە بۆ وڵاتانی ئەوروپای دیاریكردبوو درێژناكەنەوە.

كەمالوەندی ئەوەشی دوپات كردووەتەوە، پرسی كشانەوە لە بەشێك لە رێككەوتنەكە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەكرێت، چونكە وڵاتانی ئەندامی رێككەوتنەكە نەیانتوانیوە پابەندبوونی خۆیان بە رێككەوتنەكەوە جێبەجێ بكەن.

ئەم لێدوانەی وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران لە كاتێكدایە، بەرپرسانی ئێران لەمانگی ڕابردودا هۆشداری ئەوەیاندا  كە ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبن ئەوانیش لای خۆیاینەوە هەنگاو بەهەنگاو لەو ڕێككەوتنە دەكشێنەوە.

113 جار خوێندراوەتەوە