ڕوسیا و ئێران 12 گرێبەست واژۆدەكەن

08:50 - 18/06/2019
ئابوری

ڕوسیا و ئێران 12 گرێبەست لەبواری هەماهەنگی و ئابوری واژۆدەكەن، گرێبەستەكان لەبواری ئابوریی و پیشەسازیی و وزەو گواستنەوە چەندان بواری دیكەن.

لەپەراوێزی 15 هەمین كۆبونەوەی لیژنەی ئابوری كەلەنێوان ڕوسیاو ئێران بەڕێوەچو هەریەك لەو دو وڵاتە 12 گرێبەستیان لەبواری ئابوری پیشەسازی واژۆكرد، لەم بارەیەوە ڕەزا ئەردەكیان وەزیری وزەی ئێران بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاندوە: گرێبەستەكان لەبواری ئابوریی و پیشەسازیی و بواری وزەو برەودان بەبواری گواستنەوە لەبەندەری ئەنزەلی و چابەهاری ئێرانی و بەندەری لۆتۆسی ڕوسیی و سەرچاوەكانی ئاوو گرێبەستی هەماهەنگی لەنێوان ئەندازیارانی ئێران و ڕوسیاو چەندان بواری دیكە خۆی دەبینێتەوە.

كۆبونەوەی لیژنەی ئابوری ڕوسیاو ئێران ماوەی سێ ڕۆژە لەشاری ئەسفان بەڕێوەدەچێت و تێیدا ژمارەیەك لەبەرپرسانی باڵای كەرتی گشتی و تایبەتی هەردو وڵات بەشدارییان تێداكردوە.

651 جار خوێندراوەتەوە