له‌ژه‌هری دوپشكدا چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاو له‌جیهاندا ده‌دۆزرێته‌وه‌

01:03 - 18/06/2019
تەندروستی

گروپێک لە زانایانی بواری پزیشكی چارەسەری چەند نەخۆشییەکیان لە رێگەی ژەهری دوپشکەوە دۆزیەوە، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌دا كه‌ ژه‌هه‌ره‌كه‌ له‌كاتی پێوه‌داندا چه‌ند كارلێكێكی كیمیایی به‌سه‌ردا دێت و بوه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی زانایانی بواری به‌كتریالۆژی.

 

ریتشارد زاری، پرۆفیسەر لە زانکۆی ستانفورد ئەندامی بۆردی توێژینەوەکە، دەڵێت، ئەو دوو مادەی لە دوپشکەکەدا دۆزراوەتەوە، نازانرێت چۆن دروستبوەو چۆن دەتوانێت بەکتریا لەناوببات، لەبەر ئەم حاڵەتەش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەی زیاترو وەک مژدەیەک رایدەگەیەنن کە دەتوانرێت دەرمانی لێدروستبکرێت و لەناو بازاڕەکان بفرۆشرێت، تاوەکو سودی لێببینرێت.

 

به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، لە ژەهری دوپشکدا دوو ماددەی کیمیایی هەن کە دژە بەکتریان و دەتوانرێت سودی لێببینرێت بۆ لەناوبردنی نەخۆشی سیل و هەوکردنی برینه‌كان له‌سه‌ر جەستە.

توێژینەوەکە لەسەر مشک ئەنجامدراوەو زانایان هەڵساون بە دەرهێنانی ژەهری دوپشک Diplocentrus melici لە مەکسیک، بۆ رووبەرووبوونەوەی بەکتریا بەبێ ئەوەی دۆخی تەندروستی مشکەکە تێکبات.

سیل نەخۆشییەکی بەربڵاوە لە جیهانداو زیاتر لە 10 ملیۆن کەس پێوەی دەناڵینێت، ته‌نها لەساڵی 2017دا له‌جیهاندا 1.6 ملیۆن کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە.

6054 جار خوێندراوەتەوە