سلێمانی؛ تەرمی ئیسماعیل سابوری لە گردی سەیوان بە خاك سپێررا

08:42 - 17/06/2019
کوردستان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ, بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و شاعیران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و كەسوكارەكەی, تەرمی ئیسماعیل سابوری هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی كوردستان كە دوێنێ لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدابوو, بە خاك سپێردرا.

 

كەسوكاری سابوریش، سوپاسی خەڵكی كوردستان و هونەرمەندانیان كرد كە لە ساتی یەكەمی كۆچی دوایی ئیسماعیل سابوریەوە تا بەخاك سپاردنی، پەیوەندییان پێوەكردون و هاوخەمیان بوون, هونەرمەندانیش مردنی بە خەسارەتێكی گەورە ناو دەبەن.

نیوەڕۆی دووشەممە, دوای وەرگرتنەوەی لە پزیشكی دادوەریی، لە مەراسیمێكدا تەرمی ئیسماعیل سابوری، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە گۆڕستانی گردی سەیوانی شاری سلێمانی، بەخاك سپێردرا.

لە مەراسیمەكەدا، ئەندامانی خێزانەكەی سابوری و بەشێك لە هونەرمەندان، شاعیران و هاوڵاتیانی شار سلێمانی، ئامادە بون و ئاڵای كوردستان لە تەرمی سابوری پێچرا.

نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژناوانیدا لە مەراسیمی پرسەكەی رایگەیاند: ئیسماعیل سابوری، هونەرمەنێكی گەورەی كورد بوە و نەك لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڵكو لە باشورو رۆئاواو باكوری كوردستانیش، ئاشق و گوێگری دەنگی سابوری یەكجار زۆر بوون.

كەسوكاری سابوریش, سوپاسی خەڵكی كوردستان و هونەرمەندانیان كرد كە لە ساتی یەكەمی كۆچی دوایی ئیسماعیل سابوریەوە تا بەخاك سپاردنی، پەیوەندیان پێوەكردون و هاوخەمیان بوون هونەرمەندانیش مردنی بە خەسارەتێكی گەورە ناو دەبەن.

ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبوە، ساڵی 1979 كۆلێژی هونەرە جوانەكانی لە تاران تەواو كردووە، تاوەكو ئەو كاتەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بوو، 105 گۆرانی و تۆمار كردبوو، لەسەرەتادا ئەلبومێكی بەناوی سەفەرنامەی كوردستان بڵاوكردوەتەوە دواتریش ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوكردوەتەوە. ئیسماعیل سابوری, رۆژی یەكشەممە, لە نەخۆشخانەی شار لە شاری  سلێمانی، بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

638 جار خوێندراوەتەوە