عێراق؛ رەوتی حیكمەی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند

09:28 - 17/06/2019
عێراق

رەوتی حیكمە: دەبینە ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی دەستوری نیشتمانی بنیادنەر

 
رەوتی حیكمەی نیشتمانی كە لەلایەن  عەمار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، رایگەیاند: دەبنە هێزێكی ئۆپۆزسیۆن.


بەگوێرەی بەیاننامەیەكی رەوتەكە، لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی مەكتەبی سیاسی كە لە بارەگای ناوندی رەوتەكە بەڕێوەچووە،  بارودۆخی سیاسی بەگشتی و لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و پاڵنەرەكانی شەقامی عێراق بە شێوەیەكی تایبەت تاوتوێكراوە‌و   مەكتەبی سیاسی لەكۆتاییدا گەیشتوەتە ئەو بڕیارەی پشتیوانی بژاردەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی دەستوری نیشتمانی بنیادنەر بكات".

لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، رەوتی حیكمە بەتەواوی پابەندی ئەو بژاردەیە و پێویستییەكانی دەبێت.

145 جار خوێندراوەتەوە