بەپەلە

هەولێر؛ بەردەوام خواست لە سەر خواردنە خێراكان زیاد دەكات

09:07 - 16/06/2019
تەندروستی

پسپۆڕێكی خۆراك: خواردنە خێراكان بەهای خۆراكییان كەمە‌و لەڕووی تەندرستییەوە باش نین

تا دێت خواست لەسەر خواردنە خێراكان كە ناسراوە بە فاستفود زیاتر دەبێت، بەتایبەت لەلایەن توێژی خوێندكاران و گەنجانەوە، پسپۆڕێكی تەندروستی خۆراكیش، دەڵێت: سەرباری ئەوەی ئەو جۆرە خۆراكانە بەهای خۆراكییان كەمە، لەگەڵ ئەوەشدا لە رووی تەندروستیەوە باش نین.

بەشێك لە هاولاتیانیش، هۆكاری خواردنی ئەو جۆرە خواردنانە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە زوتر ئامادە دەبن و نرخەكەشیان هەرزانترە.

خواردنی خواردنە خێراكان ناسراو بە ( فاست فوود) خواستی زۆری لەسەرەو رۆژانە خەڵكانێكی زۆر لەو جۆرە خواردنانە دەخۆن.

پسپۆرێكی بواری خۆراك دەڵێت: ئەو جۆرە خواردنانە بەهای خۆراكیان نیەو لە رووی تەندروستیشەوە باش نین، دەشڵێت، پێویستە پشكنینی پزیشكی بكرێت  بۆ ئەوكەسانەی لەو خواردنگانەدا كار دەكەن.

بەهۆی خێرایی لە ئامادەكردن و هەرزانی لە نرخدا هاوڵاتیان پشت بەو جۆرە خواردنە خێرایانە دەبەستن.

رێژەیەكی زۆر لە گەنجان و خوێندكارانی زانكۆ كڕیاری ئەو جۆرە خواردنانەن، هۆكارەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ هەرزانی و خێرایی لە ئامادەكردنی.

ژمارەیەكی زۆر خواردنگەی خێرا لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەیەو هاوڵاتیان لەسەرجەم چین و توێژە جیاجیاكانەوە ئەو جۆرە خواردنانە دەخۆن، بەڵام بە پێی رێنمایەكانی پسپۆرانی تەندروستی خۆراك، ئەو خواردنانە بەهای خۆراكیان نیە و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی.

344 جار خوێندراوەتەوە