بەرپرسێكی باڵای ئێران: لە ساڵی 2018دا سەدان هەزار كرێكارو فەرمانبەر كارەكانیان لەدەستداوە

08:41 - 16/06/2019
ئابوری

بەرپرسێكی باڵای ئێرانی ئاشكرای دەكات لە 9 مانگی ساڵی رابردوودا، سەدان هەزار كرێكار و فەرمانبەری وڵاتەكەی، كارەكانیان لە دەستداوە.

ئەحمەد تەوەكولی، ئەندامی لیژنەی دیاری كردنی بەرژەوەندیەكانی رژێمی ئێران رایگەیاند: لە مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2018 تا كۆتایی مانگی ئەیلولی هەمان ساڵ، 774 هەزاركرێكار و فەرمانبەر، كارەكانیان لەدەستداوە.

لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران، رایگەیاند: رێژەی هەڵئاوسان لەساڵی 2018 ، زیاتر لە 47% بووە.

ئەوەس لەكاتێكدایە، لەمانگی ئایاری ساڵی رابردوودا، ئەمریكا لە ڕێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك كشایەوە لە هەمان ساڵیشدا بە دووقۆناغ سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.

207 جار خوێندراوەتەوە