دەربەندیخان... خێزانێک لەگەڵ گوڵ و نەمامدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

06:14 - 16/06/2019
گەلەری

خێزانێکی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان بەشێکی زۆری ژیانیان بەخشیوەتە سەوزکردنی گوڵ و نەمام و رۆژانە کاتێکی زۆر لەگەڵ گوڵ و نەمامدا بەسەر دەبەن، بەجۆرێک ماڵەکەیان بووەتە باخچەیەکی پڕ لە گوڵی رەنگاوڕەنگ و زیاتر لە 200 جۆر گوڵیان ھەیە.

عەلی عەبدولکەریم، دانیشتووی قەزای دەربەندیخانه‌و، لە دایکبووی ساڵی 1961ە و پێچەوانەی تایبەتمەندییەکەی خۆیی زیاتر سەرقاڵی گرنگیدان بە ژینگە و گوڵ و نەمام و سەوزایی و پاراستنی ژینگەیە.

ماڵەکەی عەلی زیاتر لە باخچەیەکی رازاوە دەچێت و زۆربەی دیوار و شوێنەکانی تری ماڵەکەی بە گوڵ و نەمام رازاوەتەوە، وەک خۆی دەڵێت، بە ھۆی حەزو خولیای خێزانەکەیەوە زیاتر دەستیان داوەتەوە گرنگیدان بە چاندن و سەوزکردنی گوڵ و نەمام.

531 جار خوێندراوەتەوە