بەپەلە

فوئاد حسێن: بودجەی ئەمساڵی عێراق وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت

06:04 - 16/06/2019
عێراق

فوئاد حسێن: لە بودجەی ساڵی داهاتووشدا شایستە داراییەكانی هەرێم جێگیر دەكەین

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: بودجەی ئەمساڵی عێراق، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و لە بودجەی ساڵی داهاتووشدا، شاییستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، جێگیر دەكەن.

فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و پێویستە گفتوگۆی زیاتریش بكرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە جێناكۆكەكان و هەوڵەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

راشیگەیاند: بودجەی ئەمساڵ وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی داهاتووشدا، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێررێن، بۆ ئەو مەبەستە چەند كۆبوونەوەیەك كراوە.

وتیشی: لەدوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆو دانوستانی نێوان، هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دەستپێدەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكییەكانی نێوانیان.

249 جار خوێندراوەتەوە