رەجەب تەیب ئەروغان: بەم نزیكانە سیستمی بەرگریی ئێس 400ی ڕووسی وەردەگرین

04:51 - 16/06/2019
جیهان

لەبارەی ڕاگرتنی مەشقپێكردنی سەربازەتوركەكان توركیا وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

بەم نزیكان سیستمی بەرگری ئێس 400ی ڕووسی ڕادەستی توركیا دەكرێت، لەبارەی ڕاگرتنی مەشقپێكردنی سەربازە توركیەكان لەسەر فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمریكی لەلایەن ئەمریكاوە، توركیا وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەروغان سەرۆككۆماری توركیا لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی تاجیكستان، ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی سیستمی بەرگری ئێس 400ی ڕوسی لە نیوەی یەكەمی ئەم مانگەدا دەستپێدەكات و هیچ گرفتێك لەپرۆسەكەدانیە و ئەو پرسە لەگەڵ ڕوسیا كۆتایی پێهاتووە.

وتیشی، سەرەڕای كاریگەرییەكانی ئەمریكا بۆ پاشگەزبوونەوە لە كڕینی سیستمەكە، بەڵام توركیا نایەوێت پرۆسەكە ڕەت بكاتەوە و بەم نزیكانە سیستمەكە وەردەگرن.

ئاشكراشی كرد، بەم نزیكانە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا بەنامەیەك وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە لەبارەی ڕاگرتنی مەشقپێكردنی سەربازە توركەكان و ڕاهێنان بە فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمریكا و تێدا هەڵوێتی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات.

208 جار خوێندراوەتەوە