کۆشکەکەی شاژنی بەریتانیا بۆ فرۆشتنە

04:44 - 16/06/2019
هەمەڕەنگ

پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵێک، شاژنە ئێلیزابێسی دووەم بڕیاریدا یەکەم کۆشکی بخاتە زیادکردنی ئاشکراوەو بیفرۆشێت.

یەکەم کۆشكی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم کە پاش هاوسەرگیری کردنی لەگەڵ شا فیلیپ، تێیدا نیشتەجێبوون لە ساڵانی 1949 تا 1951، بەنرخی 5.3 ملیۆن جونەی کە دەکاتە 6.7 ملیۆن دۆلار دەخرێتە زیادکردنی ئاشكراوە بۆ فرۆشتن.

کۆشکەکە بەناوی Guardamangia لە شاری ڤالیتایە کە پایتەختی ماڵتایە، رووبەررەکەی 1560 مەتر چوارگۆشەیە و پێکهاتوە لە 6 ژوری نوستن و ژورێکی نانخواردن و ژورێکی دانیشتن لەگەڵ هۆڵێکی تایبەت بۆ ئاهەنگ گێڕان و سێ گەرماوە تێدایە، هەروەها باخچەیەکی گەورەی هەیە کە روبەرەکەی 900 مەتر چوارگۆشەیە.

 

کۆشکی Guardamangia گرنگی خۆی هەیە لای شاژنە ئێلیزابێسی دووەم و چیرۆکی رۆژانەی شاژن تێیدا هەڵگیراوە.

ئێلیزابێسی دووەم لە 21/4/1926 لە شاری مایفیری لەندەن لە دایک بووە و لەساڵی 1952ـ وەوە تاوەکو ئێستا شاژنی بەریتانیایە.

 

2512 جار خوێندراوەتەوە