چارەسەرێکی خێرا بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان دۆزرایەوە

03:35 - 16/06/2019
تەندروستی

گروپێک لە زانایانی بواری پزیشكی لەیزەرێکیان دروستکرد بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجییەکان و تێیدا سەرکەوتووبون.

 

ڤلادمێر زاروف بەڕێوەبەری بنکەی پزیشکی نانو لە زانکۆی ئارکنساس بۆ زانستی پزیشكی رایگەیاند، بەهاوکاری چەند زانایەک توانیان تەکنیکێکی نوێی لەیزەر دروستبکەن بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و رێگریکردن لە تەشەنە کردنی لەناو جەستەدا.

 

زانایان تیشک دەخەنە سەر ئەوەی لەیزەرەکە دەتوانێت بە کوالێتێکی باش خانە شێرپەنجەییەکان بدۆزێتەوەو لەناویانببات پێش ئەوەی بە جەستەدا بڵاوببێتەوە.

 

ڤلادمێر زاروف دەڵێت کاتێک لەیزەرەکە لە کەسەکە دەدرێت، دەستبەجێ خانە شێرپەنجەییەکان وزە لەلەیزەرەکە وەردەگرن و گەرم دەبن و لەناودەچن.

 

دروستکردنی ئەم تەکنیکی لەیزەرە، دڵخۆشکەرە بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە و رزگاربوونیان لەم حاڵەتە.

 

شێرپەنجە نەخۆشییەکی باوە لە جیهاندا و زۆرێک پێوەی دەناڵێنێت و ساڵانە زۆر کەس بەهۆییەوە گیان لەدەستدەدەن و بەربڵاوترینیان شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک و خوێن و ریخۆڵەو هتد...

 

17314 جار خوێندراوەتەوە