سلێمانی: چەند گەڕەکێک 48 كاتژمێر بێ ئاو دەبن

02:37 - 16/06/2019
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەک گەڕەکی شاری سلێمانی بە هۆی کۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانکاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوکان - سلێمانی، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بێئاودەبن.

لە راگەیەندراوێکدا كه‌ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، كه‌ بەهۆی کۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانکاران لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوکان – سلێمانی، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر کارکردن و پاکردنەوەی وەرگری پڕۆژەکە، هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی دەوەستێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بەوهۆیەشەوە گەڕەکەکانی سەروو و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و خەبات و کازیوە و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگروون و بازیان و تەسلوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت تکایە ئاگاداربن.

4040 جار خوێندراوەتەوە