بەپەلە

بەغدا؛ فراكسیۆنە كودستانییەكان كۆبوونەوە

02:31 - 16/06/2019
کوردستان

فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دروستكردنی یەك دەنگی لەبارەی هەمواری پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆبونەوە..

پەیامنێری KNN لە بەغدا رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبوەنەوە و تاوتوێی ئەو سەرنج و تێبیناینەیان كرد، كە لە پڕۆژە یاسای هەمواری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا هەیە، بە تایبەت لەسەر دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن و چۆنێتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی یەك دەنگ بن لە كۆبونەوەی  سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەدان، بۆ ئەوەی پێش ئەوەی خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژە یاساكە بكرێت، بگەنە لێكتێگەیشتن و چوارچێوەیەكی هاوبەش كە كۆدەنگی سەرجەم فراكسیۆنەكانی لەسەر بێت.

 

 

373 جار خوێندراوەتەوە