بەپەلە

بەریتانیا؛ هاوڵاتیەك كە ماوەی سێ ساڵە هاوسەرەكەی لە ئێران دەستگیركراوە دەستی بەمانگرتن كرد

10:41 - 16/06/2019
جیهان

ڕیچارد: هاوسەركەم مانی لەخواردن گرتوە و خۆشم دەست بەمانگرتن دەكەم

هاوڵاتیەكی بەریتانی كە هاوسەرەكەی بە ڕەچەڵەك ئێرانییە و ماوەی سێ ساڵە لە ئێران دەستگیركراوە ئاشكرایدەكات، هاوسەركەی مانی لە خواردن گرتوەو خۆشی بۆ ئازادكردنی هاوسەرەكەی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لەبەریتانیا دەست بە مانگرتن دەكات.


ڕیچارد ڕاتكلیف كە هاوڵاتیەكی بەریتانییەو هاوسەركەی كەبەڕەگەز ئێرانییە ماوەی سێ ساڵە لەو وڵاتە دەستگیراوە، ڕیچار دەڵێت:  هاوسەرەكەی دەستی بەمانگرتن لەخواردن كردوەو دۆخی تەندروستی خراپە، ئاماژە بەوەشدەكات هاوسەركەی كەلەڕێكخراوێكی خێرخوازیدا كاردەكات لە مانگی نیسانی ساڵی 2016 وە بەبیانوی هەوڵی كودەتا دژی دەسەڵاتدارانی ئێران لەیەكێك لە فرۆكەخانەكانی ئێران دەستگیركراوە.

ئەو هاوڵاتیە بەریتانیا لەڕێگەی تویتەرەوە پەیامێكی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران كردوەو داوادەكات مرۆڤدۆستی خۆیان نیشانی دونیا بدەن و هاوسەرەكەی ئازاد بكەن، دەشڵێت بۆ پشتگیری هاوسەرەكەی خۆشی دەچێتە بەردەم باڵیۆخانەی ئێران لە بەریتانیا و دەست بەمانگرتن دەكات.

1090 جار خوێندراوەتەوە