دوای 250 رۆژ كابینەی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی یەكلایی دەكرێتەوە

10:13 - 15/06/2019
عێراق

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە، بەشێكی بەرنامەی كارەكەشی تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە تا ئێستا چوار وەزارەت یەكلایی نەكراوەتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە كۆبونەوەی داهاتوی پەرلەماندا، كابینەی حكومەتی عێراق تەواو دەكرێت و كاركردن بە وەكالەت و پلە تایبەتەكان پێش كۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی یاسادانان یەكلایی دەكرێتەوە.

دوای 250 رۆژ لەپێكهێنانی حكومەتی عێراق، لەكۆی 22 وەزارەت، بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان، تا ئێستا وەزیر بۆ وەزارەتەكانی بەرگری و پەروەردە لەپشكی سوننەكان، ناوخۆ لەپشكی شیعەكان، داد لەپشكی كورد، یەكلایی نەكراونەتەوەو سەدان پۆستی باڵاش بەوەكالە بەڕێوەدەبرێن.

519 جار خوێندراوەتەوە