بەپەلە

عێراق؛ رۆژانە بەبەهای 2ملیار دینار جگەرەو توتن هاوردە دەكرێت

10:09 - 15/06/2019
ئابوری

زیاتر لە 40% ی دانیشتوانی عێراق جگەرەكێشن

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی كەسانی جگەرەكێش لەعێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوەو مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست كردوە.

وەسیم كەیلان، ئەندامی پرۆگرامی بەرەنگاربونەوەی جگەرەكێشان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: رۆژانە بەبەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار، جگەرە و توتن هاوردەی ناوخۆی وڵات دەكرێت.

راشیگەیاند، رێژەی كەسانی جگەرەكێش لەناو هاوڵاتیاندا گەیشتوەتە لە 40% و كە لە 20%یان خوێندكارن..
وتیشی، یاسای ژمارە 19ی جگەرەكێشان كە ساڵی 2012 پەسەندكراوە، توانای روبەڕوبونەوەی جگەرەكێشانی نییە و وەزارەتی تەندروستیش پێی باشە ئەو یاسایە هەمواربكرێتەوە.

بەپێی داتاكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی ئەو كەسانەی جگەرەكێشن نزیكەی یەك ملیاركەسە لە كۆی گشتی دانیشتوانی سەر زەوی كە ٧ ملیار 500 هەزار كەسە.

هەروەها ساڵانە نزیكەی 6 ملیار جگەرە دەكێشرێت و  ساڵانە بەهۆی جگەرەكێشانەوە زیاتر لە ٣ ملیۆن كەس دەمرن.

173 جار خوێندراوەتەوە