ئیدلب؛ لانی كەم 10 هاوڵاتیی مەدەنی كوژران

10:02 - 15/06/2019
جیهان

ڕوانگەی سوری؛ لە پێكدادانەكانی ئیدلبدا 26 چەكداری نزیك لە حكومەتی سوریا كوژران

بەهۆی هێرش و بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی حكومەتی سوریاوە لە ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و پارێزگای ئیدلب لانی كەم 10 هاوڵاتیی مەدەنی و 26 چەكداری نزیك لە حكومەت كوژران.


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی حكومەتی سوریادا لە ناوچەكانی دەورووبەری پارێزگای ئیدلبی ئەو وڵاتە لانی كەم 10 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون و هاوكاتبەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانیشەوە، 26 چەكداری نزیك لە حكومەتی سوریا و 8 میلیشیای هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن كوژراون.

لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاكو ئێستا، زیاتر لە 300 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون و نزیكەی 300 هەزار-یش ناچاربوون كە ماڵەكانیان جێبهێڵن.

195 جار خوێندراوەتەوە