پێنجوێن؛ كۆنفراسێك لە بارەی مەلا عەبدولرەحمانی گەورە بەڕێوەچوو

09:11 - 15/06/2019
کوردستان

لە كۆنفرانسەكەدا دەیان  نووسەر و لێكۆلەری ناوخۆیی و هەرێمی ئامادەبوون

كۆنفراسێك لە بارەی مەلا عەبدولرەحمانی گەورە, یەكێك لە زانا گەورەكانی كورد, لە شاری پێنجوێن, بەڕێوەچوو, لە كۆنفرانسەكەدا دەیان  نووسەر و لێكۆلەری ناوخۆیی و هەرێمی ئامادەبوون.كۆنفرانسی زانستی مەلاعەبدولڕەحمانی گەورەی پێنجوێن، دوو رۆژ دەخایەنێت و لە بوارەكانی ساغ كردنەوەی بەرهەمە دەستنوسەكانی و زانستە عەقڵی و عەقیدەییەكان دەخرێنە روو.

مەلا عەبدوڵرەحمانی گەورەی  پێنجوێن،یەكیك لە زانا هەرە دیار و بەرچاوەكانی  كوردستان و جیهانی ئیسلامی. لەقەزای پێنجوێن، بەهەماهەنگی قائیمقامییەت و زانكۆی سۆران،  كۆنفرانسێكی زانستی  لەبارەی ئەو زانایە  بەڕێوە چوو.

لە كۆنفرانسەكەدا، دەیان  نووسەر و لێكۆلەری ناوخۆیی و هەرێمی ئامادەبوون و رۆڵ  و پێگەی ئەو زانایان بە گرنگ و مەزن هەڵسەنگاند.

لە كۆنفرانسەكگەدا 37 توێژەر لەحەوت پانێڵی جیاوازدا 28 توێژینەوە پێشكەش دەكەن، توێژەرەكان لە هەر یەك لە وڵاتانی عێراق و توركیا و ئێرانەوە هاتون.

وەرگێڕان(من لە شاری دیالەوە هاتوم،زۆر خۆش حاڵم،بە بەشداری لەم كۆنفرانسەی یەكێك لە زانایانی جیهانی ئیسلامی.جێگای خۆش حاڵیە كورد خاوەنی چەندین زانای جیهانی ئیسلامیە،كە ئەو زانایانە،زۆرترین كاتیان تەرخان كردوە  بۆ بەدەست هێنانی چەندین زانستی بواری  جیاواز).

ئەم خانمە یەكێكە لە نەوەكانی مەلا عەبدولڕەحمانی گەورەی پێنجوێن، ئەو دەڵێت، ئەو زانایە كاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی نەوەكانی داناوە.

كۆنفرانسی زانستی مەلاعەبدولڕەحمانی گەورەی پێنجوێن، دوو رۆژ دەخایەنێت و لە بوارەكانی ساغ كردنەوەی بەرهەمە دەستنوسەكانی و زانستە عەقڵی و عەقیدەییەكان و  ڕۆڵی ناو براوو چۆنێەتی لەگەڵ واقیعدا دەخرێنە بەرباس و لێكۆڵینەوە.

246 جار خوێندراوەتەوە