بەپەلە

پوتن: چارەسەركردنی قەیرانی سوریا بۆ ئاسایشی ناوچەكە گرنگە

09:07 - 15/06/2019
جیهان

پوتن: پێویستە جەنگی بازرگانی لەجیهاندا رابگیرێت

 
سەرۆكی روسیا رایدەگەیەنێت، چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا بۆ ئاسایشی ناوچەكە زۆر گرنگە، ئاماژە بەوەشدەكات، پێویستە جەنگی بازرگانی لەجیهاندا رابگیرێت.


ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا لە پێنجەمین لوتكەی كۆنفرانسی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی هەماهەنگی و متمانەی زیاتری بەیەكتر لە ئاسیا كە لە ئازەربایجان بەڕێوەچو رایگەیاند، لە كاتێكدا جەنگی بازرگانی لە سەرتاسەری جیهاندا تەشەنەی سەندوە بەردەوامی بەو هەوڵانە دەدرێت، كە لە دەرەوەی یاسا بە زۆرداری دەویسترێت كێبڕكێكاران لەناو ببرێن، دەبێت دیسانەوە ركابەری دادپەروەرانە و متمانە بەیەكتركردن لە نێوان وڵاتان دروست ببێتەوە.

وتیشی، هەمووان نیگەرانن لەو گرژیانەی كەوتۆتە رێككەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك.

راشیگەیاند، تاكە رێگاچارەیەكی ژیرانە ئەوەیە، هەموو لایەنەكانی رێككەوتننامەكە بە ئەركەكانی سەرشانیان هەڵبستن.

ئاماژەی بەوەشكرد، چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا بۆ ئاسایشی ناوچەكە ئێجگار گرنگە، پێویستە لە كەمترین ماوەدا دۆخی سوریا چارەسەربكرێت.

172 جار خوێندراوەتەوە