بەپەلە

شیكەرەوەیەكی سیاسی: ئێران ستراتیژیەتی خۆی بۆ دەربازبوون لە گەمارۆكان گۆڕیوە

08:56 - 15/06/2019
جیهان

شیكەرەوەیەكی سیاسی: ئەمریكا دژ بە ئێران پێویستی بە كۆدەنگیی نێودەوڵەتییە

 
بەهنام تالبی، شیكەرەوەیەكی سیاسی ئاماژە دەكات بەوەی كە ئێران بۆ دەربازبوون لە فشاری قورسی گەمارۆكانی ئەمریكا ستراتیژیەتی خۆی گۆڕیوە و لە جیاتیی چاوەڕوانی بۆ تەواوبوونی ماوەی ئیدارەكەی ترەمپ, هەوڵدەدات لە ڕێگەی قوڵتركردنەوەی ئاڵۆزیەكانەوە واشنتۆن ناچاربكات بەوەی كە مامەڵەكانی لەگەڵیدا بگۆڕێت.


بەهنام تالبی، شیكەرەوەی باڵای دامەزراوەی بەرگری لە دیموكراسی، كە بارەگاكەی لە واشنتۆن-ی ئەمریكایە ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران لە سەرەتای سەپاندنەوەی گەمارۆكانی ئەمریكاوە هەوڵیاندا ستراتیژیەتی چاوەڕوانی تاكو كۆتاییهاتنی ماوەی ئیدارەكەی ترەمپ پەیڕەوبكەن. بەڵام كاتێك كە دركیانكرد بەوەی پەیڕەوكردنی ئەم ستراتیژیە خەرجییەكی ئێجگار زۆری دەوێت، لە ئێستادا تاران خوازیارە لە ڕێگەی قوڵتركردنەوەی ئاڵۆزییەكانەوە خۆی لە گەمارۆكان دەرباز بكات و ئیدارەكەی ترەمپ ناچار بكات كە بەخێرایی ئاڕاستەی مامەڵەكردنی لەگەڵ تاران بگۆرێت.

ناوبراو وتیشی, بۆ ئەوەی ئەمریكا لە رووی سیاسیەوە هاوشێوەی لایەنی ئابوری دژ بە ئێران سەركەوتن بەدەستیهێنێت, ئەوا پێویستی بە بەدەستهێنانی كۆدەنگیی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانەكانی دەبێت.

487 جار خوێندراوەتەوە