كەركوك؛ هێزە ئەمنیەكان بەڵێننامە بەجوتیارە كوردەكان پڕدەكەنەوە بۆ ئەوەی زەویەكانیان نەكێڵن

08:48 - 15/06/2019
کوردستان

هێزە ئەمنی و سەربازیەكانی كەركوك  بەڵێننامە بەجوتیارە كوردەكان پڕدەكەتەوە كە تا بڕیاری دادگای فیداڵی لەبارەی كێشەی زەویە كشتوكاڵیەكان، زەویەكانیان بۆكاری كشتوكاڵی بەكارنەهێنن.بەشێك لە جوتیارانی كوردیش بڕیارەكەی دەسەڵاتی ئیدارەی كەركوك هاوشێوەی بڕیارەكانی دەسەڵاتی بەعس دەشوبهێنن و داواش لە لەلایەنە كوردیەكان دەكەن هەڵوێستی رون و ئاشكرای هەبێت.

دەسەڵاتی ئەمنی وسەربازی كەركوك لەڕێی موختارو ئەنجومەنی گوندەكانەوە بەڵێنامە بەجوتیارە كوردەكان پڕدەكاتەوە كە تا بڕیاری دادگای فیداڵی لەبارەی كێشەی زەویە كشتوكاڵیان، زەویەكانیان بۆكاری كشتوكاڵی بەكارنەهێنن‌و ئەمەش ناڕەزایی جوتیارانی سنوری كەركوكی لێكەوتۆتەوە.

بەوتەی بەشێك لەجوتیارانی سنوری ناحیەی حەساروگوندی گۆڵدەرە ،بڕیارەكە هاوشێوەی بڕیارەكانی پێشووی بەعسەو هەوڵێكە بۆدەركردنی ئەو جوتیارانە لەزێدی باوباپیرانیان،دەشڵێن: پابەندی بڕیارەكە نابن وداوای لەدەسەڵاتدارانی كورد دەكەن گرفتەكەیان بۆچارەسەربكەن.

ئەندامێكی ئەنجومەنی عێراقی،بێیوایە دەزگا ئەمنی وسەربازیەكانی شارەكە بۆیان نیە فەرمانێكی لەوشێوەیە بەسەرجوتیاران بسەپێنن وحكومەتی عێڕاق بەكەمتەرخەم لەمەڕئەو پرسە دەزانێت.

ئەمە دوەمجارە لەماوەی ساڵێكدا ئەم جۆرە بڕیارە بەسەرجوتیاران لەسنوری پارێزگای كەركوك دەسەپێنرێت،بڕیارەكەش سەرجەمی ئەو زەویانە دەگرێتەوە كە كێشەی خاوەندارێتیان لەسەرە،بەبڕوای شارەزایانیش هەوڵەكانی ئێستا بۆسەپاندنی بەعەرەب كردن وداگیركردنی زەوی وزاری كوردی ئامادەسازیە بۆئەو سەرژمێریە گشتیەی بڕیارە ساڵی ئایندە لەعێڕاق بەڕێوەبچێت.

490 جار خوێندراوەتەوە