حكومەتی عێراق یاسا جێبەجێدەكات بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

08:44 - 15/06/2019
کوردستان

داوادەكرێت هەرێم نەوت رادەستی حكومەتی عێراق بكات

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەKNNی راگەیاند، حكومەتی عێراق یاسای بودجەی ساڵی 2019، جێبەجێدەكات و مانگانە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام بەهۆی رادەست نەكردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت، بەكۆمپانیای سۆمۆ، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، فشار لەسەر لایەنە سیاسیەكانی شیعەی عێراق دروست بوەو پرسیاری ئەوەیان ئاراستە دەكرێت، بۆچی عێراق موچەی فەرمانبەران دەنێرێت و هەرێم نەوت رادەست ناكات، بۆیە پێویستە ئەو كێشەیە لەنێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بكرێت.

1806 جار خوێندراوەتەوە