بەپەلە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچون دەكات بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم

08:41 - 15/06/2019
ئابوری

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەدواداچوون دەكات سەبارەی بە سكاڵایەكی حكومەتی فیدراڵی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە، هەر یەك لە لیژنەكانی نەوت و دارایی و یاسایی، بەدواداچوون بكەن بۆ سكاڵایەكی حكومەت عێراق لەساڵی 2014، سەبارەت بەهەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.

وتیشی، ئەوە زەنگێكی وریاكەرەوەیە و پێویستە حكومەتی هەرێم تێبگات و چارەسەری ئەو دۆسیەیە بكات.

پێشتر، وەزارەتی نەوتی عێراق، لەدادگای باڵای فیدراڵی، سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركرد و داوایكرد، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەشێوەی سەربەخۆ رابگرێت.

408 جار خوێندراوەتەوە