بەپەلە

بەغدا؛ موشەكێكی كاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانه‌ی ئەمریكا كرا لە ناوچەی جادرییە

06:13 - 15/06/2019
عێراق

بەغدا؛ موشەكەكە لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتە خوارەوە

لە ناوچەی جادرییەی ناوەڕاستی بەغدا, موشەكێك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكرێت, بەڵام بەر سەربانی ماڵێكی نزیك باڵیۆزخانەكە، دەكەوێت.


بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە لەلایەن شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە, ئاماژە بەوەكراوە: ئێوارەی دوێنێ‌ موشەكێكی جۆری كاتیۆشا، ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كراوە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا, بەڵام لەنزیك باڵیۆزخانەكە، كەوتوەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بەر باڵیۆزخانەكەو كارمەندەكانی ئەو وڵاتە, نەكەوتوە.

ئاماژە بەوەش كراوە: موشەكەكە بەسەر ماڵێكی ناوچەی جادریەدا كەوتوە لەبەرامبەر بینای باڵیۆزخانەكە.

لەدوای پێكهێنانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدییەوە، ئەوە چەند جارێكە موشەك, ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكرێت لەشاری بەغدا و تائێستاش لایەنە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە, هیچ زانیارییەكیان لەبارەی شوێن و ئەو كەس و لایەنانەوە بڵاو نەكردوەتەوە كە ئەو كارە ئەنجام دەدەن.

716 جار خوێندراوەتەوە