بەپەلە

ئەحمەد سافی: لایەنە سیاسییەكان رێگرن لە تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی

06:04 - 15/06/2019
عێراق

ئەحمەد سافی: هەنگاو نەنراوە بۆ سنورداركردنی گەندەڵی لەدامودەزگاكانی عێراقدا

 
نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت: گەندەڵی و هەڵپەی لایەنەكان بۆ پۆست و دەسەڵات، رێگرە لەبەردەم تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عێراق.


ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینیی شیعەكان لە عیراق، لە وتاری دێونێی نوێژی هەینیدا ڕایگەیاند: دوای كۆتاییهاتنی جەنگی دژی داعش، ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان سەرلەنوێ ‌سەریان هەڵداوەتەوە و پێشبڕكێ و هەڵپەیانە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانیان و دەستخستنی پۆست و پێگە گرنگەكان.

وتیشی: ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و پەروەردەو داد، رێگرە لەبەردەم تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی.

ئەحمەد سافی ئاماژەی بەوەش كرد: تا ئێستا گەندەڵی لەنێو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، بڵاوە و هەنگاوی ڕوون نەنراوە بۆ سنورداركردنی‌و ئەوەشی خستەڕوو: حكومەت كەمتەرخەمە لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان‌و پەرلەمانیش دەستەوەسانە لەهەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی چەند كەسێكیان دەوڵەمەند كردوەو زۆرینەی هاوڵاتییانیشیان پەراوێز خستوە.

53 جار خوێندراوەتەوە