بەڤیدیۆ...ساتی رووخانی پردێک لە وڵاتی چین

05:37 - 15/06/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی روخانی بەشێکی گەورەی پردێک لە وڵاتی چین بڵاوبوویەوە.

لە باشوری چین، بەهۆکارێکی نادیار لە بەرەبەیاندا بەشێکی زۆری پردی وڵاتی گوانگدونگدەڕوخێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی شینخوای چین، دوو ئۆتۆمبێل کەوتوونەتە ناو ئاوەکەو لەلایەن پاسەوانێکی ئەمنییەوە پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ رزگارکراوە سەرباری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیان بێسەرو شوێنن.

پۆلیسی شاری هیوان دەڵێت، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە لەرووداوەکەوە بێ سەرو شوێنن، دروستکردنی پردەکەش بۆ ساڵانی حەفتاکان دەگەڕێتەوە.

11069 جار خوێندراوەتەوە