بەپەلە

مامۆستایەک مامەڵەیەکی ناوازە لەگەڵ خوێندکارەکانی دەکات

05:10 - 15/06/2019
هەمەڕەنگ

مامۆستایەکی فلیپینی جۆرێکی نوێی سڵاوکردنی بۆ خوێندکارەکانی بەکاردەهێنیت، ئەویش بەکێشانی چوار هێما لەسەر دیواری پۆلەکەی، کە تێیدا وێنەی دڵ و تەوقەکردن و جۆرەکانی سڵاوی تێدایە.


مامۆستایەکی خوێندنگای مالابون لە وڵاتی فلیپین بەناوی دیلا کروز، جۆرێکی نوێی سڵاوکردن بۆ خوێندکارەکانی بەکاردەهێنێت و ئامانج لێشێ بەهێزبوونی پەیوەندی خۆشەویستیە لە نێوانیاندا .

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، بەیانیان کاتێک خوێندکارەکان دێنە ناو پۆل، مامۆستا دیلا کروز لەبەر دەم دەرگاکە دەوەستێت و خوێندکارەکانیش دەست دەخەنە سەر ئەو هێمایەی کە دەیانەوێت و پاشان باوەش بەیەکدا دەکەن و دەچنە پۆلەوە.

 

خوێندکارەکان تەمەنیان لە نیوان 5 بۆ 6 ساڵاندایە و مامۆستا دیلا کروز دڵخۆشە بەم کارەی کردویەتی و دەڵێت پێویستە پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکار باش بێت تاوەکو نەوەیەکی تەندروست و زیرەک دروستبێت.

1700 جار خوێندراوەتەوە