ئەمریكا ماوەی بەخشینی عێراقی لە سزاكانی ئەمریكا درێژكردەوە

04:56 - 15/06/2019
ئابوری

تا 3 مانگی دیكە عێراق دەتوانێت كارەبا و سوتەمەنی لە ئێران بكرێت


ئەمریكا، مۆڵەتی سێ مانگی تری لە سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێران، بۆ عیراق درێژكردەوە، تا وزەی كارەبا و غاز لە ئێران بكڕێت.


میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، پێش چەند رۆژێك لەتەواوبوونی وادەی، ئەو 90 رۆژەی ئەمریكا دیاریكردبوو بۆ لێخۆشبوونی عێراق لەسزاكانی واشنتۆن بەسەر تاراندا، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم، حكومەتی ئەمریكا بۆ ماوەی 90 رۆژی دیكە عێراقی بەخشی لەسزا سەپێندراوەكانی سەر تاران، بە مەبەستی هاوردەكردنی وزەی كارەبا و غاز لە ئێرانەوە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی حكومەتی ئەمریكا، دوای چەند كاتژمێك لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دەركرا.

310 جار خوێندراوەتەوە